دواڕۆژ، ئارام سەعید
بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی دانەویڵەی وەرگیراو لەساڵی ڕابردوو بەراورد بەساڵی 2015 کەمبۆتەوە، شارەزایەکی کشتوکاڵیش ئاماژە بەوەدەکات ئەگەر پلانی زیادکردنی وەرگرتنی گەنم دانەنرێت، بەشێک لە جوتیاران پاشەکشە لەچاندنی دانەویڵە دەکەن.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دڕاوەتە دواڕۆژ، گەنمی وەرگیراو لە لایەن سایلۆکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی لە ساڵی ڕابردوودا بڕەکەی (885) هەزارو (784) تۆنە لەکاتێکدا لە ساڵی 2015 بڕەکەی (912) هەزارو (627) تۆن بووە، واتە 2.9% کەمبوونە لە وەرگرتنی گەنم هەبووە، کە بەتەنیا لە پارێزگای دهۆک 13.2% کەمبوونەوە لە وەرگرتنی گەنم هەبووە.
حەسەن حەسەن، شارەزای کەرتی کشتوکاڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند:"بەپی داتاکان پاشەکشە لە وەرگرتنی گەنم لە ساڵی ڕابردوو ڕوویداوە، لەکاتێکدا بەرهەمی گەنم لە زیادبووندا بووە، ئەگەر پلانی بۆ دانەنرێت دەبێتە هۆی پاشەکشەی بەشێک لە جوتیاران لە چاندنی دانەوێڵە".
ئەو پسپۆرەی کەرتی کشتوکاڵ وتیشی"جگە لەکەمکردنەوەی پشکی وەرگرتنی گەنم، مەترسییەکی دیکە دواکەوتنی پێدانەوەی پارەی فرۆشتنی گەنمی جوتیارانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کە بەشێکیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی 2014 و 2015 و 2016یان وەرنەگرتووە.
- 21-01-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,488 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!