$دەرەوەی کوردستان$
- پەیماننامەی ئەدەنە لە نێوان تورکیا و سوریا مۆرکرا، ئەویش لەدوای ئەوەی لە ڕۆژی 9-10-1998 گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لەسەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە# پێکهات، لە پەیماننامەی ئەدەنە، سوریا و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی، کە سوریا هەر ئەندامێکی ڕێکخستنەکانی پەکەکەی دەستگیرکرد ڕادەستی تورکیای بکاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین چالاکوانی کورد لەلایەن سوریاوە ڕادەستی تورکیا کرانەوە، هەروەها سوریا چەندین درامای تورکی دۆبلاژی زمانی عەرەبی کرد و لە سوریا بڵاوی کردەوە و لەپێناو ئەوەی کەلتور و هونەری کورد پشێوێنێت، لە بەرامبەریشدا ڕێککەوتننامەی ئابوری لەنێوان تورکیا و سوریادا مۆرکرا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,250 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!