دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەندکراوانی بەندیخانەی چاکسازی گەورانی هەولێر ڕوویان لە خوێندنەوەی کتێب کردووەو بەڕێوەبەری بەندیخانەکەش ئاماژە بەوەدەکات، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو لەلایەن بەندکراوانەوە هەزارو 500 کتێب خوێندراوەتەوە.
دیدار عومەر، بەڕێوەبەری بەندیخانەی چاکسازی گەورانی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی زۆر ئارەزوو کردنی خوێندنەوەی کتێب سەرەتایی ئەمساڵ لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر کتێبخانەیەکی تایبەتیان بۆ بەندکراوەکان کردۆتەوەو ژمارەیەک کتێبی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و مێژووی و پەروەردەیی و فەلسەفی و دەیان ناونیشانی تر لەکتێبخانەکە داندراون بۆ ئەو بەندکراوانەی کە ئارەزووی خوێندنەوەی کتێب دەکەن.
وتیشی لەماوەی دوو مانگی ئەمساڵ زیاتر لە دوو هەزارو 500 کتێب لەلایەن سزادراوانەوە خوێندراونەتەوەو بەردەوامیش خوێنەری کتێب لە زیاد بووندایە.
دیدار عومەر، ئەوەشی خستەڕوو لە شەش مانگی ڕابردوودا چوار سزادراو توانیویانە چوار کتێب لە بوارەکانی هونەرو فیکری و ئایینی و پەروەردەیی بنووسن و لەئێستاشدا دوو کتێبی تر لەژێر چاپ دایەو سەرجەمی ئەم کتێبانەش لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر چاپ دەکرێت.
ناوبراو ئاشکراشیکرد ساڵانە ژمارەیەک خوێندکار لە بەندیخانەکەیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێنن و ساڵی ڕابردووش 14 خوێندکار زانکۆ و پەیمانگایان تەواو کردووە.
10-03-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,020 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!