- گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی (ئەلخەفسە)ی دەوربەری #موسڵ# دۆزرایەوە و ڕێکخراوێکی پاراستنی مافی مرۆڤیش دەڵێت پێویستە عێراق مۆنۆمێنتی بۆ دروست بکات.[1]
- وەزیرانی دەرەوەی 68 وڵات ئەمڕۆ لەواشنتون کۆدەبنەوە بۆ ڕێکەوتن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو لە پێناو شکستپێهێنانی #داعش# و ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتییەکەیە بەسەرۆکایەتی ئەمریکا دوای سەرکەوتنی ترەمپ لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەساڵی ڕابردوو.[2]
- لەکاتژمێر لەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیان بەبۆردومانی گوندەکانی سنوور کردووە لە ناوچەی #عەفرین#.[2]
- لەسەر ڕێگای هەولێر- شاوێش کەسێک برایەک و هاوڕێیەکی خۆی کوشت و بەوتەی پۆلیسی هەولێر ڕووداوەکە بەهۆی ئەوەبووە کە یەکێک لە کوژراوەکان گاڵتەی بە بکوژەکە کردووە.[2]
- بۆ کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە #خانەسۆر# ئەنجوومەنی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و ئەنجوومەنی ژنانی ئازاد خێمەی ئاشتی هەڵدەدەن و داوادەکەن بە زوترین کات ئەو هێزە لە ناوچەکە بکشێتەوە.[3]
- لە ئەنجامی هەرەسی بەفردا، چوار کۆڵبەری دیکە لە دەڤەری شاری خۆی، سەربە پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گیانیان لەدەستدا.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 15,662 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!