- بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر بڕیاری ئەژمارکردنی نمرەی زمانەکانی کوردی و عەرەبی بەشێوەی ئارەزومەندانە، ژمارەیەک لە مامۆستایانی #زمانی کوردی# خۆپیشاندانێکیان لە #هەولێر# ئەنجامدا.[1]
- دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چوار گەشتیاری خەڵکی سنوری گەرمیان بەمەبەستی گەشتکردن دەچنە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا دەمێننەوە،یەکێکیان بە خنکاوی لە ئاوی #ئەحمەدئاوا# دەدۆزرێتەوە و پۆلیسیش سێ گەشتیارەکەی دیکەی دەستگیر کردووە.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا دەکەونە ئاوی #باسەڕە#ی سەربە قەزای #سەنگاو#ەوە و دەخنکێن.[1]
- لەبەرامبەر ناڕەزاییەکەی #نەتەوە یەکگرتووەکان# دژی هەڵکردنی #ئاڵای کورد#ستان لەسەر دامودەزگاکانی شاری #کەرکووک#، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ئەنجامدا.[1]
- سوپای تورکیا گوندی چەقەلا-ی لە شارەدێی شێ لە کانتۆنی #عەفرین# تۆپبارانکرد و زیانی بە ماڵ و موڵکی چەندین هاوڵاتی هێناوە.[2]
- بەربرسی بازنەی چۆمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە ڕفێندرا.[3]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,296 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!