دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار پارەی باج قەرزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند زیاتر لە 316 ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی و ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووه، له و ڕێژەیەش 144یان ڕادیۆن و 93 کەناڵی تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی و 43 کەناڵیش ئاسمانین.
وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەوەشی خستەڕوو، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن باجێکی زۆریان لەسەر کەڵەکه بووە کە زیاتر لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئه و کەناڵانە ئامادەنین ئه و پارەیە بدەن و زۆربەشیان سەر بە حزبه سیاسییەکانن.
فەرهەنگ گۆمەشینی، ئاماژەشی بەوەکرد، بەهۆی تەنگژەی دارایی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان فشاری لەسەر ئه و کەناڵانە دروستکردوە بەمەبەستی پێدانی باج و بڕی ئه و قەرزانەی لەسەریانە.
03-04-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,579 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!