نڤار ئاراس حەتەم
ئەو خانمە چکۆڵەیە ناوی (نڤار ئاراس حەتەم) ە، دانیشتووی گەڕەکی ڕووناکی #تەقتەق#ە و قوتابی پۆلی چوارەمە لە قوتابخانەی تەقتەقی هاوڕێی بنەڕەتی تێکەڵاو، تەمەنی بۆ 11ساڵان دەچێت لە24-3-2006لە تەقتەق لەدایکبووە، کچۆلەیەکی خنجیلانە، قشت وقەشەنگ، وەک خانمێکی سالار دەردەکەوێت، تۆنێکی خاوێن، گەروویەکی مۆسیقی هەیە، خاوەنی 2بەرهەمی کلیپ کراوە، گۆرانییەکیشی بەناوی پەپولە تۆمارکراوە بەڵام نەیکردۆتە کلیپ.
هەردوو گۆرانی (بوکەکەم و منداڵێکی شەش ساڵان) ی لە هۆنراوەی موحسین جوامێر و ئاوازی شاباز عومەر و تۆماری دەنگ ودابەشکردنی مۆسیقای مامۆستا محەمەد ڕەفیقە لە تیڤی پلیستانک بڵاوکراوەتەوە وکلیپی بۆ کراوە، و گۆرانی سێیەمیش کە ئێستا ئامادەیەو تۆمارکراوە لە هۆنراوەی مامۆستا #ئەمین باڵدار# و ئاواز و دابەشکردنی مۆسیقای مامۆستا محەمەد ڕەفیقە بەناوی (پەپولە) .[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,595 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!