قادر ڕەمەزان
ناوی تەواوی (قادر ڕەمەزان سادق کێخوا مارفی گردە) یە، ساڵی 1928 لە شارەدێی #تەقتەق#ی شارۆچکەی #کۆیە# لەدایکبووە، ساڵی 1948 پەیوەندی دەکات بەرێکخستنەکانی #حزبی شیوعی ئێراق#، ساڵی 1950 لە ڕیزەکانی حزبی شیوعی ئاشکرا دەبێت و لە دادگای #بەغدا# دادگایی دەکرێت و بڕیاری 2ساڵ زیندانی بەسەر جێبەجێ دەکرێت تا ساڵی 1952 لە زیندان دەبێت.
دوای ئازاد بوونی لەژێر چاودێری دەبێت و بۆیە بەناچاری تەقتەق بەجێ دەهێڵێت و لە شارۆچکەی (دوبز) نیشتەجێ دەبێ بۆ بژێوی ژیانی چایخانەیەک دەکاتەوە و لە چایخانەکەوە دووبارە لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوام دەبێت، هەر لە خۆ دەربازکردن لە چاودێری توند لەوێشەوە دەچێتە شاری #کەرکووک# و دواتریش بۆ گوندی #ئۆمەر گومبەت#ی شارەدێی #سێگردکان# و داربەسەری شارەدێی شۆڕش- #دێگەڵە# و ماوەیەکیش دەچێتە شاری کۆیە و تەقتەق.
بەهۆی جموجۆڵەکانی لە هەموو شار و شارۆچکەکانەوە، وە دەرکەوتنی وەک کادیرێکی دیاری حزبی شیوعی ئێراق لە هەموو ڕێکخراوەکانی #حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی# لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت دواجار لە ساڵی 1987ەوە دەچێتە شاری #هەولێر# نزیکەی 40ساڵ لە خەباتەکەیدا جێگۆرکێی شوێنی کردووە بۆ درێژەدان بەخەباتەکەی، یەکێک بووە لە کادیرە دیارەکانی حزبی شیوعی ئێراق لە سنووری شارۆچکەی کۆیە و #پارێزگای هەولێر#.
دوای ڕاپەرینی 1991دەکرێتە نوێنەری حزبی شیوعی ئێراق لە (#بەرەی کوردستانی#) شارۆچکەی تەقتەق تا دامەزراندنی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#.
دوای زیاتر لە نیو سەدە (52) ساڵ خەبات (1948-2000) بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندە لە شاری هەولێر لە #06-03-2000# دڵەگەورەکەی لە لێدان دەکەوێت و لە گۆڕستانی (مەعمەل قیرەکە) لە سە ڕێگەی هەولێر-مەخمور بەخاک سپێردراوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,503 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!