دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، وەزارەتی شارەوانی بڕیاریداوە لە 20%ی داهات و بودجەی گەشتیاریی بۆ پاکڕاگرتنی شوێنە گەشتوگوزارییەکان تەرخانبکات.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە 20%ی بودجه و داهاتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان تەرخانبکرێت بۆ ڕێکخستن و پاکڕاگرتنی شوێنە گەشتیارییەکان.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە پاکڕاگرتن، بەشێک له و پارەیە تەرخاندەکرێت بەمەبەستی دووبارە نۆژەنکردنەوه و ڕێکخستنی شوێن و شەقامە گەشتیارییەکان بە هاوکاری لەگەڵ شارەوانییەکان.
مەولەوی جەبار، ئاشکراشیکرد، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 43 گوندی گەشتیاریی و 300 ئۆتێل و 580 مۆتێل هەن کە ساڵانە گەشتیاریی ناوخۆیی و دەرەوە ڕووی تێدەکەن.
ئاماژەشی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا ڕێژەی گەشتیاریی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرێژەی 20% کەمیکردووە، چونکە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی گەشتیاران لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق کەمیانکردووە، لە کاتێکدا زیاتر لە 300 کۆمپانیا کاردەکەن بۆ هێنانی گەشتیار.
06-05-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,390 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!