دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
ئەمڕۆ دوو شەممە 8ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی ڕزگارکردنی لای ڕاستی شاری موسڵ تا ئێستا 3320 چەکداری داعش کوژران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەهاب تائیی، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە: لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیونی ڕزگارکردنی لای ڕاستی شاری موسڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق 3320 چەکداری داعیشان کوشتووە.
قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ 19ی شوباتی ئەمساڵ دەستیپێکرد و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پۆلیسی فیدراڵی بەشێکی زۆری لای ڕاستی ئەو شارەیان کۆنتڕۆڵکردۆتەوە.
لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق زۆربەی ناوچەکانی بەشی چەپی شاری موسڵیان کۆنتڕۆڵکردووەو چاوەڕوانیش دەکرێت بەم نزیکانە پرۆسەی سەربازیی ئازادکردنەوەی قەزای تەلەعفەر دەستپێبکات.
08-05-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,258 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!