بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی، مانگی ڕابردوو(ئایار) لەسنووری پارێزگای سلێمانی 826 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوه و 126حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرەکان تۆمارکراوە.
مانگی ڕابردووش بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماری چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، کە بەپێی ئامارەکە سێ هەزار و 95 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجام دراوه و 482حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە له و چوار مانگەدا.
ئاماژەبەوەکرابوو، لە سنووری پارێزگاکە، لە مانگی کانوونی دووەم 758 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوه و مانگی شوباتیش 783 گرێبەست ئەنجام دراوە.
هەروەها مانگی ئازار 697گرێبەستی هاوسەرگیری و مانگی نیسان-یش زۆرترین حاڵەت تۆمارکراوە، کە 857گرێبەستی هاوسەرگیری بووە کە لە دادگاکانی سنووری سلێمانی تۆمارکراون.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسنووری پارێزگای سلێمانی لەمانگی کانونی دووەم 116حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوه و مانگی شووبات 104حاڵەت و مانگی ئازار 108و مانگی نیسانیش154حاڵەتی جیابوونەوە لەنێوان هاوسەرەکاندا لە دادگا تۆمارکراوە.
01-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,180 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!