دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وتەبێژی وەزارەتی کار و #کاروباری کۆمەڵایەتی# دەڵێت دوای وردبینی لەناوەکان و پشکنینەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ژمارەیان لە 124 هەزار مووچەخۆرەوە کەمبۆتەوە بۆ 75 هەزار مووچەخۆر.
هەمزە مەغدید، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەسەرەتای ئەم کابینەی حکومەتی هەرێم لە وەزارەتی کار داوای لیستی سەرجەم خاوەن پێداویستی تایبەتمان لە بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد و دوای ئەوەی سەرجەم ناوەکانمان خستە داتابەیسەوە، ژمارەکە کەمبوەوە بۆ 107 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت.
وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕونیشکردەوە، وەک وەزارەتی کار بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دووبارە پشکنینی خاوەن پێداویستی تایبەتمان دەستپێکرد کە لەئێستا لە بەشێکی شوێنەکان پشکنینەکان تەواوبوون و تەنها لە گەرمیان، سۆران و هەڵەبجە ماوە و بەردەوامە.
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان 150 هەزار دینار مووچە وەردەگرن و لە ئێستا موچەکەیان کەمکراوەتەوە بۆ 90 هەزار دینار.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک مەرجی پێدانی مووچە دیاریکردوە کە هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ڕێژەی کەمئەندامی 60% کەمتر بێت مووچەی خاوەن پێداویستی پێنادرێت.
هەمزە باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 15% خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەهاتوون بۆ پشکنین و چاوەڕێشی کرد کە 15% تریش لە پشکنین دەرنەچن، بۆیە پێی وابوو ژمارەی خاوەن پێداویستی تایبەت کەمدەبێتەوە بۆ 75 هەزار مووچەخۆر.
02-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,272 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!