دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا، دەستبەسەر 59 تەن خۆراک و خواردەمەنی بەسەرچوودا گیراوەو ڕێککاریی یاسایی دژی کۆمەڵێک بازرگانیش گیراوەتەبەر.
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان و لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا لەسنوری #هەولێر# دەستبەسەر (10) تەن فستق و (7) تەن نیسیک و فاسولیا و (10) تەن ساوەرو (9) تەن جگەری مریشک و (14) تەن خورمای بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە.
هاوکات هەر لەو ماوەیەدا، ڕێککاریی یاسایی بەرامبەر چەندین بازرگانی هەولێر کراوەو بە بڕی 9 ملیۆن دینار سزادراون.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان بازرگانان هەوڵ دەدەن خۆراکی ماوەبەسەرچوو بەسەر هاوڵاتیاندا ساغ بکەنەوە، بەڵام بەهاوبەشی لیژنەی چاودێری بازاڕی قایمقامیەت هەموو ڕێککارێکی یاسایی دژیان دەگیرێتەبەر.
وتیشی لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا، واتە لەماوە 11 ڕۆژدا دەستبەسەر 50 تەن خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گیراوەو ژمارەیەکی زۆریش لە بازرگانانی هەولێر ڕێککاریی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەوەبەرو بە نۆ ملیۆن دینار غەرامە کراون.
08-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,207 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!