#ڕووداو#- #هەولێر#
بەرپرسێکی #وەزارەتی کشتوکاڵ#، دەڵێت بەهۆی خواست لەسەر هێلکەی کوردستان لە شارەکانی #عێراق#، 90%ی ئەو هێلکەیەی لە کوردستان بەرهەم دێت، هەناردە دەکرێ بۆ شارەکانی عێراق، لە هەمانکاتدا هەرێمی کوردستان ساڵانە بایی 45 ملیۆن دۆلار هێلکە لە #تورکی#ا و ئێران دەکڕێ.
#عەبدولخالق عەبدولقادر،# بەڕێوەبەری #سامانی ئاژەڵی هەولێر# دەڵێت هێلکەی خۆماڵی لە نرخدا ناتوانێ کێبڕکێی هێلکەی تورکی بکات، چونکە #وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا# پاڵپشتییەکی زۆری جووتیارانی دەکات. نابراو گوتی حکومەتی تورکیا جگە لە هاوکاریکردنی خاوەنی پرۆژەکان و بەخشینیان لە باج، هەر خاوەن پرۆژەیەک هێلکە بۆ کوردستان بنێرێ، 18%ی تێچووەکەی دەداتەوە، ئەم هاوکاریانەش وایان کردووە خاوەن پرۆژەکان بە نرخی تێچوون هێلکە هەناردەی کوردستان بکەن، بۆیە خاوەنی پرۆژەکانی ئێمە هەرگیز ناتوانن لەنرخدا کێبڕکێیان بکەن.
09-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,622 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!