کۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاوبەشەکانی بڕی 15.24 ملیۆن دۆلاریان لە حکومەتی هەرێم کوردستان وەک شایستەی دارایی فرۆشتنی نەوتی مانگی ئازاری 2017 وەرگرتووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2017 لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوه گەنەڵ ئینەرجی (Genel energy) ڕایگەیاندوە، پشکی شایستە دارییەکانی کۆمپانیاکەیان لە کێڵگەی نەوتی #تەقتەق# کە بەدەستی گەیشتووە 8.38 ملیۆن دۆلارە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، گەنەڵ ئینەرجی ڕۆژانە لە کێڵگەی نەوتی تەقتەق 20 هەزار و 417 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە کە هەندێکی هەناردەکراوە و هەندێکیشی ڕەوانەی پاڵاوتگەی بازیان کراوە.
کۆمپانیاکە لە هەرێم تەنها لە کێڵگەی نەوتی تەقتەق کاردەکات.[1]
12-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,675 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!