بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای #سلێمانی# لە #چەمچەماڵ# ئاماری سێ مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند و له و ماوەیەشدا 16 کەس بەتۆمەتی چەکدار و ڕێکخستنی #داعش# دەستگیرکراون.
زمناکۆ عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەچەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی هەواڵیدا ڕایگەیاند لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا 16 کەسی چەکدار و ڕێکخستنی داعش لە سنوری قەزای چەمچەماڵدا دەستگیرکراون.
وتیشی 8 کەس بە تۆمەتی فڕێدانی نارنجۆک و تەقەکردن دەستگیرکراون لەگەڵ دەستگیرکردنی 13 کەس بە تۆمەتی کێشان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر.
ئەوەشی وت لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا 4 کەس بە تۆمەتی کاری تەزویر و 4 کەسی تریش بە تۆمەتی دزیکردن لەسنوری چەمچەماڵ دەستگیرکراون.
دوارۆژ
20-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,500 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!