بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وپشتبەستن بەبنکەی هەواڵ وشرۆڤەی ڕۆژ، #ژیار گۆڵ# هەواڵنێری بەشی فارسی بی بی سی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 29ی ژوئێن، لەشاری ئەستەمۆڵ دەسبەسەرکراوە.
بەگوێرەی باسەکە کهناوبراویان گواستۆتەوە بۆ فڕگەی ئەستەمۆڵ ودیپۆڕت کراوە بۆهەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بەرپرسانی تورکیا لەم پێوەندییەدا هیچ چەشنە لێدوانێکیان نەداوە وهەۆکاری دەسبەسەریش ڕانەگەیەندراوە.
ژیارگوڵ لەهەواڵنێرانی تۆڕی هەواڵگری “بی بی سی “ه کەلەمەڕ پرس وڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەشێوەی گشتی و لەپێوەندی لەگەڵ کوردستان بەتایبەت ڕاپۆڕت وهەواڵەکان ڕوماڵ وئامادە دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
30-06-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,151 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!