رووداو - #موسڵ#
گەڕەک و کۆڵانەکانی موسڵی کۆن بەهۆی شەڕی سەختی نێوان سوپای #عێراق# و #داعش# بە تەواوی وێران بوون و زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
موسڵی کۆن دوایین شوێن بوو کە داعش لە موسڵدا بەرگرییەکی سەختی تێدا کرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەی کوژران و برینداربوونی خەڵک زیاتر بێ لە ناوچەکانی دیکەی شارەکە، وێرانبوونی تەواوی ناوچەکەشی لێکەوتەوە.
لە گەڕەکی بابل تۆپ لە موسڵی کۆن مزگەوت، باڵەخانە گشتییەکان، خانووی خەڵک و ئۆتۆمبێل هەموویان بەر ئاگری شەڕ کەوتوون و، ڕووخاون یان سووتاون.
05-07-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,380 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!