بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای سزای قورسی شاری هامبورگی ئەڵمانیا، سزای دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ “زەکی ئەروغڵو”، سیاسەتمەداری کورد خه لکی باکوری کوردستان دەرکرد.
جێگای باسە، زەکی ئەروغڵو کە لە ساڵی 2016دا لە سەر داواکاری حکومەتی ئەڵمانیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەستگیرکرا و پاشان ڕادەستی ئەڵمانیا کرا، دانیشتنی دادگاییکردنی ناوبراو لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد.
داواکاری گشتی لە یەکەم دانیشتنی دادگادا داوای سزای سێ ساڵ و سێ مانگ سزای زیندانیکرد بۆ ئەروغڵو، پاشان دادگا بریاری سزای دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ ناوبراو پەسەند کرد.
شایانی باسە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، 11 سیاسەتمەداری کورد لەلایەن دادگای ئەڵمانیاوە سزادراون
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
22-07-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,810 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!