بەشی کوردستان- فەرمانداری تایبەتی #سەقز# وتی: پشکی پارێزگایی گوژمەکانی ئەم شارستانە لە ئەمساڵدا 690 میلیارد و 547 میلیۆن ڕیاڵە کە بەرانبەر بە 14 لەسەدی گوژمەی پارێزگایی کوردستانە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەکبەر وەرمەقانی لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەرنامەڕێژیی سەقزدا ڕایگەیاند: ئەمساڵ دەوڵەتی تەدبیر و ئومێد 30 میلیارد و 285 میلیۆن ڕیاڵ یارمەتیی بێ بەرانبەر بە سندۆقی پشتیوانی لە گەشەی بەشی کشتوکاڵی شارستانی سەقز دەدات.
ناوبراو وتیشی: لە ڕێژەی گوژمەکانی پارێزگا زیاتر لە 320 میلیارد ڕیاڵ لەوان؛ گوژمەکانی تەمەلوکی داراییە سەرمایەییەکانی پارێزگا و گوژمە پارێزگاییەکانی یاسای بەکارهێنانی هاوسەنگی لە ئیمکاناتی وڵات 330 میلیارد و 520 میلیۆن ڕیاڵە.
فەرمانداری سەقز جەختی کرد: لە شوێنی گوژمە نەتەوەییەکان بۆ گەڵاڵەکانی فڕۆکەخانە، نەخۆشخانە، شاڕێیان و هەندێ خاڵی دیکە گوژمە لەبەرچاو دەگیردرێت.
ناوبراو ڕاکێشانی سەرمایەدانەری کەرتی تایبەت و ڕاکێشانی گوژمەی نەتەوەیی لەلایەن بەڕێوەبەرانی پارێزگای لە مەرجە سەرەکییەکانی گەشە و پێشکەوتنی شارستانی سەقز وەسف کرد.
24-07-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,498 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!