#پاشی تڕێ، خەپشەی بڕێ#
لە ناو کوردان با لێ بەربوون زۆر جێگەی نيگەرانی و شەرمە، ئينجا ئەگەر بايەکی توند و دەنگدارت لێ بەر بوو واچاکترە، شوێنی شەرميشت ببڕێ چونکە خەپشە واتە(قوز، يان شوێنی شەرم) يان مەلاکان پێی دەڵێن(دەعباکە)، ئينجا ئه و ئيديۆمە لێرەدا بۆ کەسێک يان کارێک بەکاردەهێنرێت کە نابووايە ڕووبدات خۆ ئەگەر ڕوويدا يان ئەنجامدرا، خەپشە و شوێنی شەرميشی لەسەر دابنێی هەر ئەوەندە جێگەی زيان و شەرم و سوو لێ بوونەوە و نيگەرانی بووە، کورت و کرمانجی ئەگەر کارێکی وەک تڕ بکەيت، خەپشەش ببڕيت هەر وەک خۆی لێ نايەتەوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,656 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!