وەستای نەجار، بنو بێ خەم و خەياڵ، خودا يەکە و دەرگا هەزار
دەگێڕنەوە پادشايەکی زۆردار داوا لە وەستايەکی نەجاڕ دەکات تابەيانی دەبێت دوو لەودە ئاردە دارمان بۆ پەيدا بکەيت ئەگەر نەتتوانی ئامادەی بکەيت ئەوا لەسەرت دەدەم، کابرای نەجاڕ زۆر داوا دەکات قوربان ناتوانم بۆ بەيانی ئامادەی بکەم(سەبر)ێکم لێ بگرە، بەڵام پادشاکە زۆری لێ دەکات و دەڵێت هەر دەبێت تابەيانی ئامادەی بکەی، کابرای نەجاڕ بە دڵ توندی و مەلولی دەگەڕێتەوە ماڵ و باسەکە بۆ ژنەکەی دەگێڕێتەوە، ژنەکەی دڵی دەداتەوە و پێی دەڵێت(وەستای نەجاڕ، بنو بێ خەم و خەياڵ(خەيار)، خودا يەکە و دەرگا هەزار) بەيانی لەگەڵ گزنگی خۆر هەڵاتن نۆبەدار و قەرەوێڵی پادشا بە توندی لەدەرگای ماڵی نەجاڕ دەدەن، نەجاڕەکەش دەڵێ بەخوا ژنەکە ئەوا هاتن لەسەرم دەدەن، ژنەکەش دەڵێ خوا گەورەيە کە دەچێت دەرگا دەکاتەوە نۆبەدارەکان دەڵێن کوا وەستای نەجاڕ پاشامان مردووە و دەبێت دارەمەيت و سندوقێکی دارمان بۆ دروست بکات، ئەم بوو بوو و چيرۆکە بووە بە پەند و جێماوێکی کوردەواری و لەکۆنەوە دەوترێتەوە(وەستای نەجاڕ، بنو بێ خەم و خەيار، خودا يەکە و دەرگا هەزار).
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,836 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!