لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا لە دەریای ئیجەدا 45 پەنابەر و لە دەریای سپیی ناوەڕاستیشدا دوو هەزار و 397 پەنابەر خنکاون.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچکردن- ئای ئۆ ئیم، لە جنێف ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماری ئەو پەنابەرابنەی بڵاوکردەوە، کە لە حەوت مانگی ڕابردوودا لە دەریاکانی سپیی ناوەڕاست و ئیجەدا خنکاون.
لە ڕاگەیەندراوەدا ئاشکراکراوە، کە لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی 2017 لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا، دوو هەزار و 397 پەنابەرو لە دەریای ئیجەشدا 45 پەنابەر خنکاون و گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە، کە هەر لەو ماوەیەدا لە سەرتاسەری جیهان سێ هەزار و 408 پەنابەر گیانیان لە دەستداوە.
ئای ئۆ ئیم باسی لەوەش کردووە، کە زۆربەی ئەو پەنابەرانە لە کەناراوەکانی ئیتالیادا گیان لە دەستدەدەن، تەنیا لە کەناراوەکانی ئیتالیا دوو هەزار و 221 پەنابەر لەو حەوت مانگەدا خنکاون.
05-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,003 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!