لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری قەستەرەی دڵ بۆ هونەرمەندی ناسراو و دیاری کورد #ماهیر حەسەن# دەزگای دواڕۆژ بۆ ڕووناکبیری و ڕاگەیاندن هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت.
هونەرمەند ماهیر حەسەن وەک یەکێک لەستافی دەزگاکەمان لە ڕادیۆی دواڕۆژ لەگەڵ هونەرمەند ئەحمەد جوڵا بەرنامەی (ماهیر و ئەحمەد) پێشکەش دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە هونەرمەندی ناوبراو نەشتەرگەری قەستەرەی دڵی بۆ ئەنجامدراوە و خۆشبەختانە سەرکەووتوو بوو لەنەشتەرگەرییەکە، بەناوی دەزگای دواڕۆژەوە هیوای زوو چاکبوونەوە و لەشساغی بۆ دەخوازین و ئاواتەخوازین هەرگیز و بۆ جارێکی تر هیچ جۆرە نەخۆشییەک ڕوو لەناوبراو نەکات.
دەزگای دواڕۆژ بۆ ڕووناکبیری و ڕاگەیاندن
06-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,353 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!