#عەزیز سەعید مەلا# بەڕێوەبەری پەروەردەی #سۆران# ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2017 بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لە ئەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنی فۆڕم بۆ ئه و مامۆستایانەی کە دەیانەوێت وەک وانەبێژ لە سنوری پەروەردەی سۆران وانە بڵێنەوە، بۆ ئه و مەبەستە پێویستمان بە دامەزراندنی 600 مامۆستایە وەک وانەبێژ، به و هۆیەوە دەتوانین کێشەی نەبوونی مامۆستا چارەسەر بکەین.
وتیشی بۆ بابەتەکانی فیزیا، کیمیا، زانستەکان، زیندەوەرزانی، بیرکاری و زمانی ئینگلیزی پێویستمان بە مامۆستای وانەبێژ هەیە، هەر له و بابەتەناش فۆِڕم پڕدەکرێتەوە، بۆیە داوا لە دەرچوانی زانکۆ دەکەین له و بەشانە ئەوانەی ئارەزووی وانەوتنەوەیان هەیە سەردانمان بکەن.
پەروەردەی سۆران نزیکەی 250 قوتابخانه و 10 باخچەی ساوایانی تێدایە کە نزیکەی 51 هەزار خوێندکار وانەی تێدا دەخوێنن.
ساڵی ڕابردوو کرێی وانەبێژی بۆ هەر وانەیەک بڕی سێ هەزار دینار بۆ ئامادەیی و 2500 دیناریش بۆ قۆناغی بنەڕەتی خەرجدەکرا، وابڕیارە ئەمساڵی خوێندن 2017-2018 گۆڕانکاری له و بڕە پارەیە بکرێت.[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 22-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,208 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!