لە هەرێمی کوردستان چاندنی #گوڵەبەڕۆژە# ساڵ لە دوای ساڵ کەمتر دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ، #وەزارەتی کشتوکاڵ#یش بە یەکێک لە بەرهەمە ستراتژییەکان بۆ ناوخۆ ناوی دەبات و پلانی هەیە هەناردەی دەرەوەی بکات.
ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی گوڵەبەڕۆژەیە، بەرهەمێک کە لە دەشتی #بیتوێن# بە باشی گەشەدەکات، بەڵام خەمی ساخکردنەوەی، ساڵ دوای ساڵ ڕووبەری داچێنراو بە گوڵەبەڕۆژە لە باشووری کوردستان کەمدەکاتەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، کۆی بەرهەمی ئەمساڵی گوڵەبەڕۆژەی هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 296 تۆنە، لەکاتێکدا بازاڕی ناوخۆ ساڵانە نزیکەی 35 هەزار تۆنی تێدا ساخدەبێتەوە. کەچی بێ بازاڕی و ساخنەبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ جووتیارانی نائومێد کردووە.
لە دەڤەری بیتوێن ساڵانە زیاتر لە 20 هەزار دۆنم زەوی بە گوڵەبەڕۆژە دادەچێنرا، ئەمساڵ تەنیا پێنج دۆنم بەو بەرهەمە داچێنراوە و کۆی بەرهەمی ئەو ڕووبەرەش هەزار و 400 تۆن بووە.
جووتیاران پێیانوایە ئەگەر حکومەت دڵنیایی بدات و هاوردەکردنی بەرهەمی بیانی قەدەخە بکات، بەرهەمی ناوەخۆ بەشی بەرهەمهێنانی زەیتیش دەکات.
ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت چەند ساڵێکە بڕیار بووە کە وەزارەتی بازرگانی کارگەیەک لە #ئاکرێ# دابمەزرێنێت، بڕە پارەکەشی لە سەر بودجەی ئێمە وەزارەتی کشتوکاڵ بوو، چونکە تەنیا دابینکردنی بەرهەمەکە کاری ئێمەیە.[1]
23-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,587 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!