دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم دەڵێت ڕێژەی توشبوون بە #شێرپەنجە# لە هەرێم وەک وڵاتانی دراوسێیە.
بەپێی ئامارێکی #وەزارەتی تەندروستی# حکومەتی هەرێم کە دراوەتە دواڕۆژ، ساڵی ڕابردوو (2016) پێنج هەزار و 97 نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراوە.
#ڕێکەوت حەمە ڕەشید#، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ڕێژە و ئاماری توشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم وەک وڵاتانی دراوسێیە.
وتیشی لەئێستادا کار لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردن و مەرکەزیکردنی سیستەمی تۆمارکردنی نەخۆشی شێرپەنجە دەکەین، کە لەڕێگەی سندوقی شێرپەنجەوە کۆمەکی دارایی دەکرێت.
تائێستا ئاماری تەندروستی لەسەر کاغەز دەنوسرێت و ئەمەش لە کۆکردنەوەدا گرفتی دووبارەبوونەوەی ناوەکان دروستدەبێت.
لای خۆیەوە خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند زۆرجار لەکاتی کۆکردنەوەی ناوی نەخۆشانی شێرپەنجە کێشەی دووبارەبوونەوەی ناوەکانمان بۆ دروستدەبوو.
وتیشی بە ئەلیکترۆنیکردن و مەرکەزیکردنی پرۆسەکە، چی تر کێشەی دووبارە بوونەوەمان نابێت و هەروەها بنەمایەکی زانستیشە وەک وڵاتە پێشکەوتووەکان.[1]
26-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,405 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!