دواڕۆژ، عەلی عومەر
بەڕێوەبەرایەتی #ڕەگەزنامە# و باری شارستانی #سلێمانی# ئاماری هەشت مانگی ڕابڕدووی پڕۆسەی #هاوسەرگیری# لە سلێمانی بڵاوکردەوە کە نزیکەی 6328 کەس پڕۆسەی هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی ئاماژەی بەوەداوە لە مانگی کانونی دووەم (758) کەس و لە شوباتدا (783) کەس و لە مانگی ئازاردا (697) کەس هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە.
ئەوەش هاتووە لەمانگی نیساندا (857) کەس هاوسەرگیریی و لەئایاردا (826) و لەحوزەیراندا (516) و لە تەمموزدا (747) هاوسەرگیری ئەنجامدراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە زۆرترین ڕێژەی هاوسەرگیری لە مانگی ئابدا بووە کە (1144) کەس تێیدا هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە، کۆی گشتی هەشت مانگ دەکاتە 6328 کەس.[1]
30-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,553 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!