بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە میدیاکاندا، دادگای ئینقلابی ئیسلامیی تاران، #محەمەد عەلی تاهیری# بە ئێعدام مەحکووم کردووە. بەڕێز تاهیری بەڕێوەبەریی دامەزراوەی عیرفانی حەڵقەیە، کە لە 6 ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی عەقیدەتی مەزهەبی لە زیندان دایە. بەپێی یاساکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ناوبراو بە افساد فی الارض تاوانبار کراوە و لە هەندێک لە میدیاکاندا لە زاری بەرپرسانی قەزایی و دادستانی تاران، تۆمەتەکانی ناوبراویان لە بیاڤی فکری و تێزەکان، نایاسایی لە قەڵەم داوە.
محەممەدعەلی تاهیری ساڵی 1389 بە 5 ساڵ زیندان لە پێوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی مەحکووم کرابوو، کە زیندانی ناوبراو لە مانگی ڕێبەندانی 1394ی کۆتایی پێهات. سەرەڕای ئەوەیکە 6 ساڵ لە زیندانی بوونی تێپەڕیوە، بەڵام هەتا ئێستەش لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە.
شۆرای بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان سزای زیندان کردن و دەرکردنی حوکمی ئێعدامی بۆ محەممەدعەلی تاهیری بە تۆمەتی چالاکیی لە بیاڤی فکری و عەقیدەتی، یان بوونی باوەڕی جیاواز بە دژی ئوسوولی بنچینەیی مافی مرۆڤ، مافی یاسایی و مەدەنی دەزانێت.
ئەو ڕێکخراوە؛ داوا لە دەوڵەت و دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، بە هەڵوەشاندنەوەی مەحکوومیەتی محەممەدعەلی تاهیری ناوبراو ئازاد بکات.
6ی خەرمانی 1396ی هەتاوی
28-08-2017ی زایینی
شۆرای بەڕێوبەریی ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,080 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!