بەبۆنەی #جەژنی قوربان#ی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە گشت مسوڵمانانی جیهانی و بەتایبەتیش مسوڵمانانی کوردستان دەکەم هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە جەژنی ڕزگاربوون لە تاوان و گەشەپێدانی ڕۆح و زیاتر نزیک بوونەوەی باوەڕداران لە خوای گەورە، لەلایەکی تریشەوە ببێتە مایەی بەرجەستەکردنی جەوهەری ئیسلام لە ناو کۆمەڵگەدا کە بریتیە لە چەسپاندنی عەدالەت و ئازادی و ڕێزگرتن لە کەرامەت و مافەکانی مرۆڤ و بەهرەمەندبوونی هەموو لایەک لەو نیعمەتانەی کە خوای گەورە لەسەر زەوی کوردستاندا پێی بەخشیوین.
ئیسلام بریتیە لە ئەخلاقی بەرز و چەسپاندنی ئەو ئەخلاقە لەنێو کۆمەڵگەدا، قوربانیدانە بە بەرژەوەندیەکانی تاک لەپێناو بەرژەوەندی گشتی دا، خزمەتکردنی خەڵکە لە پێناو چاکەکاری و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی چاکەخواز و خۆشگوزەران و پێشکەوتوودا.بەو هیوایەی بەرپرسانیش بەم ڕۆحیەتەوە مامەڵە بکەن و هەست بە ئازار و نەهامەتیەکانی هاوڵاتیان بکەن و نیعمەتێک کە خوا لەم سەر زەوی کوردستانەدا بۆی ناردوون بە عەدالەت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و لە دنیا و دواڕۆژدا بەرپرسارێتی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و بەهەشتی دنیاو قیامەت بۆخۆیان و گەلەکەیان مسۆگەر بکەن.
هەرشاد و بەختەوەربن هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن بێت
د. #عەلی قەرەداغی#
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
سەرۆکی #ڕابیتەی ئیسلامی کورد#
31-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,325 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!