دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی #هەرێمی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، کە لە مانگی ڕابردوودا 22 کەس کوژراون هەشت کەس-یش خۆیان کوشتووە و خۆیان خنکاندووە.
ئەمشەو دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ئاماری کوشتن، کوژران و پێشێلکارییەکانی مانگی ئاب-ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، لەو مانگەدا لە #باشوری کوردستان# 22 کەس کوژراون و هەشت کەس-یش خۆیان کوشتووە و خۆیان خنکاندووە.
هەر بەپێی ئامارەکە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی تەقەکردن و بریندارکردن 14 حاڵەت بووە و چوار پێشێلکاری تریش تۆمارکراوە.
دەستەکە، ڕایگەیاندووە:سەرهەڵدانەوەی کێشەکانی ڕابردوو ئەوەمان پێدەڵێت، کە کاتی خۆی ئەو کێشانەی ڕوویانداوە لەسەر کێشەی موڵکداریی و کۆمەڵایەتی لەڕێگای یاساوە یەکلایی نەکراونەتەوە.
ئاماژەشی بۆ ئەوەکردووە، کە لە زۆربەی حاڵەتەکانی کوشتن و شەڕکردن چەک بەکارهاتووە و هێشتا بوونی چەک لای هاوڵاتیان و بەکارهێنانی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان مەترسییە بۆسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
لە ئاماری مانگی تەموز-ی دەستەکەدا 36 حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن-یان لە باشوری کوردستان تۆمارکرابوو، بەو پێیەش ئەم مانگە ئامارەکە کەمیکردووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,606 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!