کۆمپانیای دانەغاز ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکرد، #حکومەتی هەرێم#ی کوردستان، دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ گروپی کۆمپانیای پیرڵ پترۆلیۆم، وەک قۆناغی یەکەم یەک ملیار دۆلاری ڕادەستی کۆمپانیاکە کرد.
لەنامەیەکدا بۆ بۆرسەی ئەبوزەبی کە ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلول ئاڕاستەی کردووه و کۆپییەکی لای دواڕۆژە، کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاندووە بەپێی ئه و ڕێککەوتنەی نێوانمان کە بەمدواییانە واژۆمان کرد، حکومەتی هەرێمی بڕی یەک ملیار دۆلاری ڕادەستی کۆمپانیای پێرۆڵ پترۆلیۆم کردووە، کە 35%ی پشکی دانەغازە.
راشیگەیاندوە، ڕۆژی 30 ئابی 2017 پێش واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە پارەکەیان ڕادەستکراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و گروپی کۆمپانیاکانی پێرڵ پترلیۆم ڕێککەوتن سەبارەت بە دۆسیەکانی دادگای لەندەن کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بهێنن و حکومەتی هەرێم بڕی 2.2 ملیار دۆلار وەک پێشەکی بدات بە کۆمپانیاکە، لەگەڵ پێدانی دوو بلۆکی دیکە و زیادکردنی بەرهەمێنانی غازی سروشتی.
دوای ڕێککەوتنەکەش پشکەکانی کۆمپانیای دانەغاز لە بۆرسەی ئەبوزەبی بەرێژەی 6.85% بەرزبۆوە.[1]
05-09-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,774 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!