#عەلی حەمە ساڵح# ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی نوسراودا دەڵێت: بە بەڵگەوە داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێمی کوردستان 262 ملیۆن دۆلاری زیاترە لە موچە بە بێ پاشەکەوت.
ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و باسی داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێمی کوردستانی کردوە.
عەلی حەمە ساڵح کە ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە لە فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: بۆ ئەوانەی بەبێ بیرکردنەوە پشتیوانی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە دەکەن، مانگی پێشوو چەند نەوت فرۆشراوە و بەکێ فرۆشراوه و کەی بارکراوە، زۆرترینی بە کۆمپانیای ئیسرائیل فرۆشراوە کە 4 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلە، دواتریش بە کۆمپانیایەکی ئیتاڵی.
ئەوەشی وتووە: 18 ملیۆن و 615 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی پێشوو بە ڕێگای بۆری ڕۆشتووە و فرۆشراوە، بەرمیلی بە 51.6 دۆلار بووە و هەر بەرمیلێک 40 دۆلاری ماوەتەوە، داهاتی تەنیا نەوتی بۆری 744 ملیۆن دۆلارە و بەشی موچە بە بێ پاشەکەوت دەکات و 44 ملیۆن دۆلاریشی دەمێنێتەوە، پارەکەش چووەتە هالک بانکی تورکی.
عەلی حەمە ساڵح باسی ئەوەشی کردوە: جگە لە نەوتی شێخان 40 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە و داهاتی مانگێکی 48 ملیۆن دۆلارە، داهاتی مانگانەی ناوخۆش 170 ملیۆن دۆلارە، بە زیادەوە ئەم پارەیە بەشی موچە دەکات.
لە کۆتایشدا ئەوەی وتووە: بەمەش داهاتی نەوت و ناوخۆ 262 ملیۆن دۆلاری زیاترە لە موچە بەبێ پاشکەوت.[1]
05-09-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,706 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!