دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
#دەستەی دەسپاکی# هەرێم لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی ژمارەیەک وەزیرو بەرپرسی هەرێم دەکات و سەرۆکی دەستەی دەسپاکیش دەڵێت لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا نەخراوەتەوە بەردەم دادوەر.
بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، دەستەی دەسپاکی هەرێم لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی ژمارەیەک وەزیرو بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات، کە بەشێکیان لە ئێستادا پۆستیان هەیه و بەشێکی تریشیان لە کابینەی ڕابردووی حکومەتی هەرێم پۆستیان هەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە کەیسەکانی گەندەڵی بەشێوەی زانیاری بووه و بەشێکی تریشیان وەک سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیان و فەرمانبەران بە دەستەی دەسپاکی هەرێم دراوە.
لەوباریەوە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێم بۆ دواڕۆژ، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوه و وتی یەکلایی کردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی ئاسان نییە، چونکە بەشێکیان لەسەر بنەمای زانیاری بووە، بۆیە پێویستی بەکاتی زیاتر هەیە بۆ یەکلایکردنەوەیان.
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی، وتیشی بۆنموونە دوو وەزیری کابینەکانی حکومەتی هەرێم بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، ئێمە خەریکی لێکۆڵینەوەین، بەڵام هێشتا نەبۆتە کەیسێکی تەواو و نەخراوەتە بەردەستی دادوەر.
حاکم ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشکرد لەماوەی کارکردنی دەستەی دەسپاکی کار لەسەر نزیکەی 400 دۆسیەی گەندەڵی کراوه و نزیکەی 95 کەیسی گەندەڵی گەورە ڕەوانەی دادگاکانی کوردستان کراوە بۆ بڕیاردان لەسەری و چاوەڕوانی دادگا دەکەین.[1]
06-09-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,799 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!