شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی #شنگال#- یەپەژە، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە بوون، ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەققەدا هەڵکرد، کە چەتەکانی #داعش# بە پایتەختی خۆیان ناویان دەبرد.
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لە کە پێێ ناوەتە 100 ڕۆژەوە بەردەوامە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنگیان بە چەتەکانی داعش هەڵچنیوەو گورزی کوشندەیان لێداون، ئەمڕۆ ژنەشەڕڤانانی ئێزدی ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەقەدا هەڵکرد.
شەڕڤانانی یەژەشە پێشتریش ئاڵای خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا هەڵکردبوو، بەڵام بۆ یەکەم جارە کە لە دڵی شاری ڕەقەدا ئاڵای یەژەشە دەشەکێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە زیاتر لە 70٪ی شارەکە لە جنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراوەو ئێستا لە ناوەندی شاردا شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت.
لە کاتی بەشداریکردنیاندا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە، ژنانی یەژەشە ڕایانگەیاندبوو، کە ئامانجیان ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدیی و تۆڵەکردنەوەیە لە چەتەکانی داعش. [1]
13-09-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,483 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!