#ڕابوون مەعروف#، پەرلەمانتار و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان کە بووەتە گوتەبێژی جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا بۆ گشتپرسی، لە ئەندامێتی و فراکسیۆنی گۆڕان دوورخرایەوە.
#بێستوون فایەق#، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: ڕابوون مەعروف بە فەرمانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەندامێتی و فراکسیۆنی گۆڕان دوورخراوەتەوە.
رابوون مەعروف لە هەڵبژاردنی 21-9-2013 دا بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا، لە #08-08-2017# ەشەوە لەگەڵ ڕاگەیاندنی جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا بۆ گشتپرسی، بەبێ پرس و ڕاوێژکردن بە بزووتنەوەی گۆڕان چووە پاڵ جووڵانەوەکە و بووە گوتەبێژ.
هاوکات ڕابوون مەعروف بە ڕووداوی ڕاگەیاند: بەهۆی بوونم لەنێو جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا بە فەرمانی خانەی ڕاپەڕاندن لە گۆڕان دوورخراومەتەوە. بەمزووانەش ڕوونکردنەوەم دەبێت.
هەرچەندە بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسی نییە لە 25 ی ئەیلوولدا و چەندجارێک بەفەرمی داوای دواخستنی کردووە، بەڵام دژایەتی پرۆسەکەش ناکات.
ئەمە یەکەم پەرلەمانتار نییە بەهۆی پشتگیریکردن لە جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا لە حیزبەکەی دووردەخرێتەوە، پێشتریش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هەمان هەڵوێست #فەرهاد سەنگاوی# لە فراکسیۆنی سەوز و ئەندامییەتی یەکێتی دوورخستبووەوە. [1]
19-09-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,171 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!