بەڕێزان: م.س و سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان#.
خاتوو #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# و خانەوادەی بەڕێزی تاڵەبانی
بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز #مام جەلال#، ڕابەری بە ئەزموون و سەرکردەی دیاری بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان، بەناوی خۆم و #پەرلەمانی کوردستان#ەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابتان و خۆمان و سەرجەم هاوڵاتیانی گەلی کوردستان لەسەرتاسەریی دونیا دەکەم.
نەخۆش کەوتن و کۆچی دوایی مام جەلال لەم ساتەوەختە هەستیارەی مێژوی گەلەکەمان، بۆشاییەکی گەورەی دیبلۆماسی و سیاسی لە گۆڕەپانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دروست کرد.
مام جەلال، لە ئەزموونی کاری دەوڵەتداریی و حیزبایەتیدا، ڕۆڵێکی هاوسەنگ و تەبا و لێکنزیککەرەوەی لایەن و بیروباوەڕە جیاوازەکانی دەبینی. لە کارکردنیدا لەگەڵ دۆست و نەیارەکانیدا، بە چاوێکی هاوسەنگ و بێلایەنانە مامەڵەی دەکرد. لەماوەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا، لایەنە جیاوازەکان بە (کورد و عەرەب و تورکمان و شیعە و سونە) هەمویان مام جەلالیان بە هی خۆیان دەزانی، چونکە مام جەلال هەمویانی بە هاوەڵ و دۆستی خۆی دەزانی.
داواکارم لە خوای گەورە، ڕۆحی مام جەلال بە بەهەشتی بەرین شادبێت و سەبووریش بە هەمومان ببەخشێت.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
د. #یوسف محەمەد# سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
03-10-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,221 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!