هاوپەیمانان چاودێریی جموجۆڵی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و کەسەکان لە دەوروبەری #کەرکووک# دەکەن. جموجۆڵی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان، تاوەکو ئێستا، جموجۆڵی بە هەماهەنگین و هیچ هێرشێک نەکراوە.
راوێژکارەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانی لە چالاکییەکانی حکومەتی عێراق یان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەوروبەری کەرکووک ناکەن، بەڵام ئاگادارن کە هەندێک تەقوتۆقی سنووردار لە بەرەبەیانی ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەردا کراون.
ئێمە بڕوامان وایە کە بەریەککەوتنەکانی ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لێکتێنەگەیشتن بووە نەک پێکدادان و هەردوولا هەوڵیانداوە لە هەلومەرجێکدا کە توانای بینین سنووردار بووە یەکدی ئاگاداربکەنەوە.
هێزەکانی هاوپەیمانان بەتووندی هانی هەموو لایەنەکان دەدات کە خۆیان لە کردەوەی وا بەدووربگرن کە تەشەنەسەندنی بەدوادابێت.
ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر داکۆکیکردن لە دیالۆگ لەنێوان دەسەڵاتدارێتیی هەریەکە لە عێراق و کوردستاندا. هەموو لایەک پێویستە تەرکیزیان لەسەر شکاندنی دوژمنە هاوبەشەکەمان، واتە داعش بێت لە عێراق، لیوا ڕۆبەرت وایت-ە، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان وایگوت.
هێزەکانی هاوپەیمانان پێداگیری دەکەن لەسەر تێکشاندنی داعش لە عێراق و سووریا و دژی هەر کردەوەیەکن کە لەو ئەرکەمان دوورمانبخاتەوە.
16-10-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,740 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!