بەڕێز کاک #مەسعوود بارزانی#...
ئەمڕۆ #کەرکووک# لە مەترسیدایە و داوای هەڵوێست، بە تایبەتی لە ئێوە دەکا. ئەگەر پێتان دەکرێ بەرگری لە کەرکووک و خەڵکەکەی بکەن، پێم وایە کەرکووکییەکانیش پشتتان دەگرن و بە سەربەرزی لەم پیلانە گەڵاوە دەردەچین و ڕووی خیانەتکارانیش هەڵدەماڵدرێ. ئەگەر پێشتان ناکرێ، چۆن قەیسەری ژاپۆن لە پێناوی ژاپۆندا خۆبەدەستەوەدانی بە ئەمەریکا ڕاگەیاند، ئێوەش لە پێناوی کەرکووکدا خۆبەدەستەوەدان ڕابگەیەنن تا خەڵکی کەرکووک بۆ دەرفەتی تر بمێننەوە... هیوادارم قسەیەک یا بەلاغێک ئاڕاستەی خەڵکی کەرکووک بکەن و پێیان ڕابگەیەنن کە پشتیان بەرنادەن...
#حەکیم کاکەوەیس#
کەرکووکی
16-10-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,505 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!