بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
راگەیەنراوێک لە #کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان#ەوە
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان
دانیشتوانی #کەرکووک# و #خورماتوو#...
بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە خورماتوو و شاری کەرکووک و دەوروبەری ڕوویدا کارەساتێکی گەورە و هەنگاوێکی مەترسیدار و پاشەکشەیە لە ناوچە کوردستانیەکان و نەخوێندنەوەی واقیعیانەی پاش شەڕی داعش و بڕیاری هەڵەی ڕیفراندۆم و گوێنەگرتنە لە ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆ و داوای وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی، چەند حزبێک بەناوی سەرکردایەتی کوردەوە کارێکیان کرد پشتیوانی دۆستانمان لەدەست داو حسابیان بۆ هیچ کەس و لایەن و وڵاتێک نەکرد و کێشەکانی ناوخۆیان نادیدەگرت و وە تەبایی شێواند و یەکڕیزی نێوخۆی زیاتر تێکدا، مەخابن دەرەنجامی ئه و سیاسەتە هەڵەیان ئەمەی لێ کەوتەوە کە دۆخی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بگەڕێننەوە بۆ پێش قوربانی دانی پێشمەرگە بۆ ڕزگارکردنی ئه و ناوچانە لە داعش، باجی ئەم عینادی و گوێ نەگرتنەش بەشی زۆری کەوتۆتە سەر خەڵکی هەژار و بەشمەینەتی کوردستان بەتایبەت ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کە دەیان ساڵە دەست بەسەر داهاتی نەوتەکەیدا گیراوە و بەنادیاری بۆ سودی کەسی و حزبی براوە بەبێ ئەوەی خەڵکی کەرکووک و ئه و ناوچانە لێی سودمەند بن، بۆ هەموو لایەک دەرکەوت بەم جۆرە عەقڵیەتە و سیاسەتە ناتوانرێ حکومڕانی هەرێم چیتربەڕێوە ببرێ.
ئێمە لە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، داوا دەکەین هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ و بەر بەتوند و تیژی و شەڕ و ماڵوێرانی بگیرێت و پێویستە حکومەتی ناوەندی بەرپرسیارانەتر لەگەڵ هەل و مەرجەکان مامەڵە بکات وە ڕێ لە توند و تیژی و تێکدان و خوێنڕشتن و تاڵانی بگرێت چونکە زوڵم و ستەم دەرهاویشتەکانی بۆ هەموو لایەک خراپە لە دونیا و دواڕۆژدا.
لەسەر دام و دەزگا بەرپرسەکان پێویستە بەدەم ئاوارە و دەربەدەرەکانەوە بچن و هاوکاریان بن وە بەپەلە هەوڵی گێڕانەوەیان بدەن بۆ سەر چێگاو ڕێگای خۆیان، کە مەخابن جارێکی تر تراژیدیای کۆڕەوو ئاوارەبوونی میللەتەکەمان هاتەوە پێش چاو ئەمجارەیان لە دەرەنجامی هەڵەی سیاسیە بەرژەوەندی خوازەکان.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
16-10-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,918 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!