بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە #وەزارەتی تەندروستی# حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت پرۆسەی یەکخستنی نرخی دەرمان لەبواری جێبەجێکردندایە و تاوەکو ئێستا نرخی بەشێکی زۆری دەرمانەکان ڕێک و یەکخراوە.
د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت لە کوردستان زیاتر لە 8000 جۆری دەرمان هەن و لەماوەی شەش مانگی داهاتوو پرۆسەکە کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایدەکات تاوەکو ئێستا بەشێک لە کۆمپانیاکانی دەرمان، کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان پابەندی یەکخستنی نرخی دەرمان نەبوون، بەڵام دەڵێت هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت و چەند کۆمپانیایەک مۆڵەتی کارکردنیان لێوەرگیراوەتەوە.
لە هەرێمی کوردستان 800 دەرمانخانە هەن، لەو ژمارەیەش 450 یان لە هەولێر، 250 لە سلێمانی و 100 دەرمانخانەشیان لە دهۆکن، بەهۆی پابەندنەبوون بە نرخەکانی وەزارەتی تەندروستیش ئەمساڵ زیاتر لە 30 دەرمانخانە و کۆمپانیایی هاوردەکردنی دەرمان داخراون.[1]
#23-12-2017#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,229 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!