دواڕۆژ، #بورهان یەحیا#
فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماری چالاکی ساڵی 2017ی ڕاگەیاند کە تیایدا 1257 چەکداری #داعش# دەستگیرکراون و 48 ئەندامی ئاسایش شەهیدبوون.
بەپێی بڵاوکراوەکەی ئاسایشی ڕۆژئاوا لە ماوەی ساڵێکدا 612 تاوانی دزی و 62 کوشتن و 50 تاوانی لەشفرۆشی ڕوویانداوە و سەرجەم تاوانباران دەستگیرکراون و دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەریان دەدات.
باس لەوەشکراوە بەڕێژەی 40٪ ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و 47٪ پۆلیسی هاتوچۆ زیادیان کردووە، هەروەها 30 بۆمبی چێنراو و چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و دوو مۆتۆرسکیل تەقێنراونەتەوە.
لەبارەی جۆرەکانی تری تاوان هاتووە 35 ڕووداوی بەقاچاخبردنی کەلوپەلی شوێنەواری هەبوون لەگەڵ 10 تاوانی دەستدرێژی سێکسی و 134 تاوانی پێشێلکاری و ڕەوشتی گشتی و 14 گەندەڵی ئیداری و 103 تاوانی فێڵکردن و 717 بازرگانیکردن بەمرۆڤ و 251 تاوانی بەقاچاخبردنی کەرەستەی قەدەغەکراو و 792 تاوانی پێشێلکاریی ئاسایشی گشتی ڕوویانداوە.
لە بڵاوکراوەکەی ئاسایشی ڕۆژئاوادا ئەوەش هاتووە لەو ساڵەدا 14 شانەی نووستووی تیرۆرستان دەستگیرکراون، لە شوێنە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریادا بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە ساڵی ڕابردوو ڕوویانداوە 48 ئەندامی ئاسایش شەهید بوون و 70 ئەندامیش بریندار بوون.[1]
#03-01-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,716 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!