دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
بەهۆی بەردەوامی دیاردەی سواڵکردن لە شوێنە گشتییەکان و ترافیکەکان، لیژنەکانی قایمقامی #هەولێر# هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیر کردنی #سواڵکەر#انی دەستپێکرد و بەپێی ئامارێکی قایمقامییەتی هەولێریش ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و 286 سواڵکەر دەستگیرکراون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هەرچەندە ساڵی پار ژمارەیەکی زۆریان لە خەڵکی سواڵکەر لە شوێنە گشتییەکان و ترافیکەکان دەستگیرکرد، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە دیاردەی سواڵکردن لە هەولێر سەری هەڵداوەتەوە.
وتیشی دوێنێ چوارشەممە 3ی کانونی دووەمی 2018 تیمەکانی پۆلیسی شارەوانی لە ناو شاری هەولێر هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئه و سواڵکەرانەیان دەستپێکرد و زیاتر لە 50 کەسیان دەستگیر کردووە و دواتر ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیان کردن.
نەبەز عەبدولحەمید، ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک له و کەسانە بەناوی سواڵکردن لە دەرگای ماڵان دەدەن، بەڵام گەر بزانن خاوەن ماڵ لە ماڵ نیە دەرگاکە دەکەنەوە و کەلوپەل دەدزن و هەندێ جاریش پارە و زێر لە خەڵک دەدزن.
بە پێی ئاماری لیژنەکانی قایمقامی هەولێر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 741 سواڵکەریان دەستگیر کردووە کە تەمەنیان لە خوار 18 سالی بووە و لە ترافیکلایتەکان سواڵیان کردووە و بە هەمان شێوە 545 سواڵکەری تریشیان دەستگیر کردووە کە تەمەنیان لە سەروی 18 ساڵییەوە بووە.[1]
#04-01-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,625 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!