دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاوتووچۆی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت لەساڵی 2017دا هەزار و 354 ڕووداو تۆمارکراون کە 2019 ڕووداویان گیانلەدەستدانی لێکەوتۆتەوە کە بریتی بووە لە 219 هاووڵاتی.
فازیل حاجی حسێن وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 4 کانونی دووەمی 2018 ڕایگەیاند، لەساڵی 2017 ڕووداوەکانی هاتووچۆ و مردن و برینداربوون ڕویان لە زیادبوون کردووە بە بەراورد بە ساڵی 2016، چونکە لەساڵی 2017 لەکۆی هەزار و 437 ڕووداوی هاوتووچۆ 219 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ساڵی 2016، 215 کەس گیانیان لەدەستداوە لەکۆی هەزار و 191 ڕووداو.
لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە وتی ساڵی 2017 لەسنوری حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیلەوە، 61 هەزار و 700 ئۆتۆمبێل هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە کە سەرجەمیان ئۆتۆمبێلی مۆدێل سەروی 2015 بوون، کۆی گشتی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراویش لەهەرێمی کوردستان 705 هەزار و 396 ئۆتۆمبێلە و 46 هەزار و 779 ئۆتۆمبێلیش لە 2017 تۆمارکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی 2017 کۆی سەرپێچی جۆراوجۆر لە سنوری پارێزگای هەولێر بریتی بووە لە 329 هەزار و 674 سەرپێچی کە 151 هەزار و 450 سەرپێچیان لەرێی کامێڕاکانی چاودێری ناوە و دەرەوەی شار تۆمارکراون.[1]
#04-01-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,166 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!