دوارۆژ، ڕێبین حەسەن
لەماوەی 12 مانگی ساڵی 2017دا و بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی جۆراوجۆری ژینگەیی، لەسنووری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی #پێنجوێن#، 55 هاوڵاتی دەستگیرکراون، هاوکات لە 10 ڕۆژی سەرەتای 2018شدا، یەکەم سەرپێچیکاری ژینگەیی دەستگیرکرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکردووە وەک بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، لەساڵی 2017دا، لەسنوری قەزاکە و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز لەلایەن مەفرەکانمانەوە، توانراوە 55 هاوڵاتی لەسەر سەرپێچی ژینگەیی دەستگیربکرێن.
ئاماژە بەوەش دەکەن کە جۆری سەرپێچیەکان بەم شێوەیە بووە چوار هاوڵاتی لەسەر ڕاوکردنی باڵندەی کێوی، 10 هاوڵاتی لەسەر ڕاوکردنی ماسی، 7 هاوڵاتی لەسەر بڕینی داری دارستان و 13 لەسەر دروستکردنی خەڵوزی نایاسایی و 18 زیادەڕەویی و 3 لەسەرکردنەوەی ئاگر لەدارستانەکان دەستگیرکراون.
عەقید هێمن کەمەرخان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لەلێدوانێکی بۆ دواڕۆژ وتی لە سەرەتای ئەمساڵدا، لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز، لەکاتی گەڕان بەژمارەیەک لەگوندەکانی سنوورەکەدا، توانرا هاوڵاتیەک کە سەرقاڵی سەرپێچیکاری ژینگەیی بووە دەستگیربکرێت.
وتیشی هۆکاری دەستگیرکردنەکە ئەوە بوو ئەو هاوڵاتییە هەستابوو بەزیادەڕۆیی کردن و داگیرکردنی زەوی و دواتر بەپێی یاسای دەواجن، پەڕاوی یاسایی بۆ کرایەوە و درایە دادگا، هەر لەو هەڵمەتەدا هەیکەلیکی زیادەڕەۆیی و پارچە زەویەکی سیاج کراوی نایاسایش ڕاگیرا، ئەمەش بووە یەکەم سەرپێچیەکاری ژینگەیی کە لەساڵی نوێدا لەسنوری پێنجوێندا دەستگیربکرێت.[1]
#13-01-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,724 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!