هاونیشتمانیانی بەرێز، گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری #عەفرین# لە دۆخێکی هەستیار و لەبەردەم هەرەشەی پەلاماری سەربازی دەوڵەتی تورکیادان، ئێمە بەتوندی پرۆتێستۆی ئەو هەڕەشانە دەکەین و پاراستی ئاسایش و ژیانی برا و خوشکانمان لە عەفرین لەئەستۆی کۆمەلگەی نێودەولەتی، هاوپەیمانانی دژی داعش و ئەمریکا بەتایبەتی دەبینین. پێویستە دەوڵەتی تورکیا ڕێز لە گەلانی سوریا و خواستە سیاسییەکانیان بگرێت.
داوا لە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هاوپەیمانان دەکەین دەستبەجێ هەنگاوی کرداری بنێن بۆ ڕاوەستاندنی هەرەشەکان لەسەر عەفرین.
ئێمە لە هەردوو فراکسیۆن داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان بەناوی گەلی هەرێمی باشوری کوردستانەوە هەڵوێست دژی ئەو هەڕەشانە
رابگەیەنێت.
سەرکەوتن بۆ خواستی دیموکراتییانەی گەلانی سوریا و گەلەکەمانە لە ڕۆژئاوای کوردستان
فراکسیۆنی #بزووتنەوەی گۆڕان#
فراکسیۆنی #کۆمەڵی ئیسلامی#
#18-01-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,783 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!