ئاگادارییەک بۆ سەرجەم بەشداربوونی خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن
بەپێویستمان زانی، کە ئاگادارتان بکەینەوە لەوەی دەستەی گەیاندن و ڕاگەیاندنی عێراق (هیئة الاعلام و الاتصالات العراقیة) کە دەزگایەکە بە پێی یاسا، کەرتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕێکدەخات، وە ئاماژە به و نوسراوە فەرمییەی کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیی مۆبایلی کردوە و تیایدا داوای لێکردوون بەسەری نێوەندی (الربط البیني) نێوان خۆیان و کۆمپانیاکانی پەیوەندیی بوەستێنن، لەوانە کۆمپانیاکانی تەلەفونی بێتەل نۆرماڵ کە مۆڵەتی یاساییان نیە لەلایەن دەستەی نابراو.
هەروەها حەزدەکەین هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە ئه و فەرمانە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تێبنییەکانیشمان لەسەر بڕیارەکە ڕەوانەی دەستەی ناوبراو دەکەین، وە ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەمیشە لە خزمەت بەشداربووان و هاوڵاتیاندا دەبین، هەر کە فەرمانی نوێمان پێگەیشت بۆ دووبارە کارکردنەوە لەگەڵ ئه و کۆمپانیایانەی لەسەرەوە باسکراون.
ئاسیاسێڵ
#01-02-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,219 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!