تەنیا لە سێ ڕۆژدا لە #بەنداوی دەربەندیخان# 107 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و بەرهەمهێنانی کارەباش لەو بەنداوە گەیشتووەتە 150 مێگاوات کارەبا.
بەهۆی ئه و شەپۆلە بارانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئاستی ئاو لەناو بەنداوەکە بەرز بووەتەوە، بەڵام کێشەی بەرپرسانی بەنداوەکە ئه و هەڕەشانەیە کە بەهۆی زەمینلەرزەکەی مانگی 11 ساڵی ڕابردوو دروستبووە و بەوهۆیەوە ناتوانن بەپێی پێویبست ئاو گلبدەنەوە و لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان بەردەواتەوە.
لە هەر چرکەیەکدا 50 مەتر سێ جا ئاو بەردەدرایەوە و 35 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرا، بەڵام ئێستا بەهۆی زیادکردنی ئاوی بەنداوەکەوە لە چرکەیەکدا 280 مەتر سێ جا ئاو بەردەدرێتەوە و بەرهەمهێنانی کارەبای لە وێستگەی بەنداوی دەربەندیخان گەیشتووەتە 150 مێگاوات کارەبا.
=KTML_Red=بەنداوەکە دوو ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێ=KTML_End=، بەڵام بەهۆی ئاسەواری مەترسییەکانی زەمینلەرزەوە، ئێستا توانای گلدانەوەی یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و دەبێت یەک ملیار و 100 ملیۆن مەتر سێجا بە بۆشی بمێنێتەوە بۆ دوورکەوتەنەوە لە هەرەسهێنانی بەنداوەکە.[1]
#22-02-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,905 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!