دواڕۆژ، #ئاوارە حەمید#
فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت بەپێی پرۆژەیاسای چاکسازی، خانەنشینانی نایاسایی مانگانە 40 ملیار دینار وەردەگرن، دەڵێن پێویستە پەرلەمان و دیوانی چاودێری دارایی، چاودێری حکومەت بکەن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە چاکسازییەکە.
بەهزاد دەروێش، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی 2018، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند ئەو 40 ملیار دینارەی مانگانە لەخانەنشینی نایاسایی بەهۆی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەگەڕێتەوە، بدرێتە خانەنشینی فیعلی، بەتایبەت ئەو کەسانەی مووچەکەیان لە 400 هەزار کەمترە.
فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت 34 ملیار دیناری تر کە لە پڕۆژەیاسای چاکسازی لەو کەسانەی کە زیاتر لەیەک مووچە وەردەگرن دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت، داوا دەکەین بدرێتە دەرچوانی زانکۆ و مووچە کەمەکان.
فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت پێویستە پەرلەمانی کوردستان و چاودێری دارایی، چاودێری وردبن لەجێبەجێکردنی پڕۆژەیاساکە و چاکسازی لە هەموو سێکتەرەکاندا.[1]
#26-02-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,224 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!