ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی #عەفرین# ڕایگەیاند، کە لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست-ەوە لە سوریا، 33 هاوڵاتی مەدەنیی لە عەفرین شەهیدبوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا، تیایدا ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی ئاشکراکرد، کە لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سوریا-وە لە عەفرین شەهیدبوون.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، #ئانجێلا ڕەشۆ#، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین ڕایگەیاند: لەدوای ئاگربەستی سوریاوە، 33 هاوڵاتی مەدەنی لە عەفرین شەهیدبوون، لەو ژمارەیەش یەک منداڵ و 15 ژن و 17 پیاوە.
ڕوونیشیکردەوە: لەکاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست-دا، ژمارەی شەهیدی مەدەنی بووە 212 شەهید، ئەو ژمارەیەش پێکهاتووە لە 28 منداڵ، 25 ژن و 159 پیاو، ژمارەی بریندارە مەدەنییەکانیش بەرزبووەتەوە بۆ 612 بریندار، کە 76 منداڵ و 82 ژنو 463 پیاوە.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دەرمان و پێداویستیی پزیشکیان زۆر کەمە و دۆخی شەڕ-یش کاریگەرییەکی زۆی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنیی کردووە و هاوڵاتیانی لەبەر بۆردوومان و تۆپبارانەکان، ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن و لە ناوچە ئامارامەکان کانتۆنەکە جێگربوون.
ڕۆژی 24ی شوبات، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بەکۆی دەنگ، ئاگربەستێکی 30 ڕۆژەیی لە سوریا ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا سوریا و تورکیا پابەندنەبوون بە ئاگربەستەکەوە و بەردەوامن لە هێرش و بۆردوومانەکانیان بۆ سەر هەریەکە لە عەفرین و غۆتەی ڕۆژهەڵات.[1][2]
#04-03-2018#
ئاماری تاوانەکانی تورک لە عەفرین تا رۆژی 04-03-2018
|
|
|
|
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,936 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!